Kurdistan Press - بڕیارێكی گرنگ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێكی گرنگ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێكی گرنگ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیارێكی گرنگی تایبەت و گشتی بە پرۆسەی دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەردەكات، سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان سەرپشك دەكرێن لە چوونەوەیان بۆ ناوچەكانی خۆیان بۆ دەنگدان.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی كانوونی یەكەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوی كردووەتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لە پێناو بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، چەند بڕیارێك دەرچوو.

لە بڕیارەكانداا هاتووە، دواخستنی هەر وانە یان تاقیكردنەوەیەك لە رۆژانی 17 و 18 و لە رۆژانی دواتر، قەرەبوو بكرێتەوە بۆ قوتابیان و خوێندكارانی دانیشتووی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

بڕیارێكی تری خوێندنی باڵا ئەوەیە، لەو دوو رۆژەدا سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان و خوێندكاران كە دەنگیان دەكەوێتە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە نەهاتوو هەژمار ناكرێن.

ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت، بڕیارە ڕۆژی دووشەم دەنگدانی گشتی ئەنجام بدرێ‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا