بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی ئەمڕۆ و سبەینێی لەبارەی بەفر و باران بڵاو كردەوە و دووپاتی كردەوە كە بەفر و باران لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی 22ی كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ باران لە زۆربەی كاتەكان، هەندێك كات لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم باران بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكان پێشبینی بەفر بارین دەكرێت.
وەك كەشناسی ئاماژەی بۆ كردووە، سبەی شەموو ئاسمان زۆربەی كاتەكان هەوری باراناوی دەبێت و هەندێك كات لە سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای هەولێر دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش بەفر دەبارێت، خێرای با مامناوەند لەنێوان 15-25 كیلۆمەتر لەسەعاتێكدا دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
دهۆك: 10 پلەی سیلیزی
كەركووك: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی

Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه