Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەکات سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی کۆلۆنێل تۆد بۆرۆس جێگری بەڕێوەبەری تیمی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبووین.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی پشتیوانیی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش کرا و جەخت لە پێویستیی برەودان بە هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کرا لە پێناو سەقامگیربوونی ناوچەکە.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی هاوپەیمانانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆلۆنێل بۆرۆس خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه