Kurdistan Press - کەشی ڕۆژانی داهاتوو کەشی ڕۆژانی داهاتوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشی ڕۆژانی داهاتوو

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی پێشبینییەکانی کەشی بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:
لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی باکور  کەشێکی سەقامگیر و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانمان بەردەوامی ھەیە و شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین و تەرزەش ناوچەکانی باکوری سعودیە گرتەوە کە تا رۆژانی داھاتووش لەو ناوچانەدا بەردەوامی ئەبێت ، بەگشتی تا رێکەوتی 3 ی مانگی داھاتووی 2024 کەش بەم شێوەیە لەھەرێمی کوردستان جێگیرەبێت و پلەکانی گەرماش بەبەرزی ئەمێنیتەوە لە 3ی مانگەوە کەمێک نزمبوونەوە بەسەر پلەکانی گەرمادا دێتەوە لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەراست بۆ سەر دەریای سوور و ناوچەکانی باکوری سعودیە و باشوری عێراق و جارێکی دیکە لەو ناوچانەدا باران دەستپێدەکاتەوە بەڵام پێشبینی ناکرێت کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان و باکوری ناوچەکە باش بێت بۆیە ئەم شەپۆلەش لەسەر ناوچەکانمان تەنھا بەھەوری بێباران یان نمە باران کاریگەری ئەبێت و لاواز ئەبێت .
 ئەگەر گۆڕانکاری ڕوونەدات و ماوەی وشکی زیاتر درێژ نەبێتەوە لە دوای 8ی مانگی داھاتوو ماوەی تەری و شەپۆلەکانی بارانبارین بەڕووی ناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە ...الله اعلم..

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا