Kurdistan Press - ئەمشەو لەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت ئەمشەو لەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمشەو لەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت

‎شارەزایەکی کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆلێکی سەرما و بەفر و بارانی بۆ هەرێم ڕاگەیاند و پێشبینی بارینی بەفر دەکات لە ناوجە ساخاوییەکان و سەنتەری هەندێک لە شارەکان،

‎محەمەد کەلاری شارەزای کەشناسی  ڕایگەیاند، به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و به‌شێكی ده‌ریای سور و هاتنی بارسته‌ هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كه‌ پێشبینیم وایه‌ له‌ دره‌نگانێكی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ و ئه‌مشه‌وو بارانبارین له‌ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات به‌تایبه‌تیش دوای كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌وو و هه‌روه‌ها بارینی به‌فر له‌ ته‌واوی ناوچه‌ شاخاویه‌كان وه‌ك ( سه‌فین , مه‌له‌كان , چۆمان , باڵه‌كایه‌تی , ماوه‌ت , پێنجوێن , به‌رزنجه‌ , زۆسك , هه‌ندرێن , وه‌ڵزێ , وه‌رتێ , هه‌ڵگورد , قه‌ندیل ) له‌ سۆران و ڕواندز و به‌رزنجه‌ و به‌رزایه‌كانی كۆیه‌ به‌فر و باران به‌تێكه‌ڵی ده‌بارێت , وه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانیش پێشبینی تاوه‌ بارانی باش ده‌كرێت واتا تاوه‌ بارانی زستانی .

‎ئاماژەی بەوەشدا،به‌گشتی له‌ سه‌ره‌تای شه‌پۆله‌كه‌ تا كۆتایی شه‌پۆله‌كه‌ ئه‌گه‌ری به‌فربارین بۆ ئه‌م ناوچانه‌ مسۆگره‌ ( باڵه‌كایه‌تی , كۆڕه‌ك , سه‌فین , وه‌ڵزێ , قه‌سرێ , كانی به‌ست , پێنجوێن , ئه‌زمه‌ڕ , گۆیژه‌ , بیاره‌ , ته‌وێڵه‌ , ئامێدی , سیده‌كان , مه‌له‌كان , گه‌رمك ) له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گوند و دێهاتاكانی ده‌وروبه‌ری كه‌ نزیك شاره‌كانن وه‌ ئه‌وو ناوچانه‌ی به‌تێكه‌ڵی ده‌بارێ یان هه‌ندێ جار به‌فری ته‌واوی لێده‌بارێ ( سۆران , سلێمانی , شه‌قڵاوه‌ , ڕواندز , بازیان , بارزان , پیرمام , كۆڕێ , باتیفا , قه‌ره‌داغ )

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا