Kurdistan Press - بە فەرمی بایکۆتی کاڵای ئێرانی لە هەولێر ڕاگەیاندرا بە فەرمی بایکۆتی کاڵای ئێرانی لە هەولێر ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە فەرمی بایکۆتی کاڵای ئێرانی لە هەولێر ڕاگەیاندرا

پەیامێك بۆ سەرجەم بازرگانانی هەرێمی کوردستان

‎هەموو لایەك دەزانن کە لە شەوی 15/16ی ئەم مانگە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بەمووشەك هێرشێکی ناڕەوا کرایە سەر شاری هەولێر بە ئاڕاستە بۆ شوێنی نیشتەجێی مەدەنی و ماڵی خوا لێخۆشبوو پێشڕەو مەجید ئاغا دزەیی کرایە ئامانج کە سەرمایەدارێکی ناودار و دیاری شاری هەولێرە و ئەندامێکی کارای ژوورەکەمانە بەداخەوە خۆی و منداڵێکی تەمەن یەك ساڵ و نیوی شەهید بوون و ئەندامانی تری خانەوادەکەی بریندار بوون.

‎لە راستیدا ئەوە یەکەمین جار نیە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە بیانووی جۆراوجۆر و بێ بنەما بە درۆن و مووشەك هێرشی دەکرێتە سەر بێ گوێ دانە یاسا و رێسا نێودەوڵەتی و پڕەنسیپی مافەکانی مرۆڤ و دەربڕینی ناڕەزایی و سکاڵاکان هێرشەکان بەردەوامیان هەیە مەبەست لەو هێرشانە تێکدانی ئارامی هەرێمی  کوردستانە ئەگەرچی بازاڕێکی گرنگی ساغ کرنەوەی بەرهەمەکانیانە کە ڕۆژانە هاوردەی کوردستان و عێراق دەکرێن ..

‎ئەگەرچی پەیوەندیەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەهێز لە نێوان کودستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە بەڵام بەردەوام بوونی ئەو هێرشانە ناچاری کردین کە چیتر بێدەگ نەبین بۆیە داوا لەسەرجەم بازرگانانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتان بەگشتی دەکەین بایکۆتی هێنان و بەکارهێنانی کاڵا ئێرانیەکان بکەن و پەیوەندیە ئابووری و بازرگانیەکان لە گەڵ ئێران هەڵپەسێرن.

 

‎ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر

19/1/2024

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا