عەلی حوسێن: سلێمانی بۆ ئێمه گرنگه و ده‌مانه‌وێت خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكه‌ین
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 29ی كانوونی دووه‌می 2024، عه‌لی حوسێن به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان له سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، ده‌مانه‌وێت رۆڵمان هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سلێمانی تا خزمه‌تی ئه‌و شاره بكه‌ین.
هەروەها ئاشکرای کرد ، به‌رنامه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببنه‌وه، به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونیان له بواره جیاجیاكان وه‌ربگرن.
عه‌لی حوسێن گوتیشی، پارتی سلێمانی به گرنگ ده‌زانێت، بۆیه ده‌مانه‌وێت رۆڵمان هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو. دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه هه‌مووان ده‌زانن پارتی دوو ساڵه مه‌به‌ستیه‌تی هه‌ڵبژاردن بكات، نه‌بووه‌ته هۆكاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن.
وەڵام بدەوه