Kurdistan Press - ئەمریکا دەست خۆشی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات ئەمریکا دەست خۆشی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا دەست خۆشی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، كه‌مبوونه‌وه‌ی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ڕاده‌گه‌یه‌نێ و دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ ده‌ستگركردنیشان كه‌م بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/2/2024، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: ژمارەیەک لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندە چاودێرەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان، نیشانیان دا کە پێشێلکارییەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن بۆ ساڵی 2022 بۆ 2023 کەم بوونەتەوە و لە ناویشیاندا کەمبوونەوەی بەرچاوی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان. بینینی ئەم گۆڕانکارییە مایەی هاندانمانە و دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە هەوڵەکانی تا ئێستایان بۆ باشترکردنی ژینگەی میدیا و ڕاگەیاندن. بەڵام هێشتا ڕۆژنامەوانان و ناوەندە چاودێرەکان ڕاپۆرتی پێشێلکاریی لەسەر هەندێک لایەنی میدیایی بڵاو دەکەنەوە، لە ناویاندا دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی گشتی و بەشداربوون لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییانەی حکوومەت ڕێکیان دەخات. بۆ باشترکردنی توانای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامدانەوەی پرسیاری بەجێی ڕاگەیاندنەکان لە کاتی خۆیدا، کار لەسەر ئەوە دەکەین وتەبێژەکانی ناوەندە جیاوازەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بنێرین بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تا باشتر تێبگەن لەوەی نووسینگەکانی ڕاگەیاندن لە حکوومەتی خۆمان لە ئەمریکا چۆن کارەکانیان ئەنجام دەدەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه