Kurdistan Press - کاتی ناردنی لیستی مووچە ڕاگەیاندرا کاتی ناردنی لیستی مووچە ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی ناردنی لیستی مووچە ڕاگەیاندرا

 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ڕایگەیاند: "هەموو وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی 12ـیان بۆ وەزارەتی دارایی هێناوە، دوای وردبینی بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستەکە ڕەوانەی بەغدا بکرێت".
 
 سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت: لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق و بەهۆی نزیکبوونەوەی داخستنی ژمێریاریی کۆتایی ساڵی 2024، زووتر لیست ئامادە کرا، هاوکات ناردنی لیستی مووچەی 12 بەهەمان شێوەی مانگی 11 بە سیدی و کاغەز دەنێرین.
 
 ڕۆژی چوارشەممە 05-12-2024 محەممەد شیاع سوودانی لە پەرلەمانی عێراق داوای لە پەرلەمان کرد دەنگ بە یاسای موازەنە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بدەن، تاوەکو دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت و کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت.
 
 لەکاتێکدا چەند ڕۆژێکە لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کراوە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا تەنیا 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردووە و بۆ دابەشکردنی مووچەکە بڕی 235 ملیار دیناریش کورتهێنان هەیە، وێڕای ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕۆژی 26-11- 2024، لیستی مووچەی مانگی 11ـی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه