كەشناسێك رای گەیاند، لەم مانگە و لە مانگی داهاتوودا شەپۆلێكی سەرما روو لە ناوچەكە دەكات و بەفربارین بۆ سەنتەری شارەكان دادەبەزێت.
ئەمڕۆ شەموو حەوتی كانوونی یەكەم، شاڵاو هیدایەت كەشناس، رایگەیاند، مانگی 12ی ئەمساڵ یەكێك دەبێت لە مانگە ساردەكان كە پێچەوانەی چەندان ساڵی ڕابردوو دەبێت، بەپلەی دووەمیش مانگی یەك زۆر سارد دەبێت.
زیاتر گوتی، نیشانەكان وا دەریدەخەن لە دوای بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای ئەم ماوەیە و چەند ڕۆژی هەفتەی داهاتوو، دواتر سەرما و سۆڵەیەكی بەهێزی سیبری ڕووسی، دادەبەزێتەوە سەر ناوچەكانی هەرێم و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەورەها لە ناوەڕاستی ئەو مانگە بەتایبەتی بەپێی گۆڕانكارییەكان، بەفربارین دادەبەزێتە بەشێك لە سەنتەری شارەكانیش.
باسی لەوەش كرد، جگە لەمەش چەندان شەپۆلی سەرما و سۆڵەی تریش بەڕێوە دەبن بۆ ئەم مانگەو مانگەكانی تر.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، لە كۆتایی ئەم مانگە ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەریی بەهێزی شەپۆلێكی بەفر و باران.
وەڵام بدەوه