Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەفر سەرما شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی بەفر سەرما شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەفر سەرما شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

لەرۆژانی داهاتوو پلەكانی گەرما نزیكەی 10 پلە دادەبەزن و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی وشکە سەرما و دروستبونی بەستەڵەک .

شارەزای كەشناسی شاڵاو هیدایەت،  رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەوە ڕۆژی ھەینی 13/12/2024 ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی سەرمای جەمسەری باکوورەوە، کە لەرێگای ڕۆژھەڵاتی ئەوروپاوە پێشبیبی دەکرێت بگاتە ناوچەکانمان بەڕێڕەوێکی وشکدا تێپەڕدەبێت، بۆیە شەپۆلەکە زیاتر پێکدێت لە وشکە سەرما و ھەروەھا چالاکبوونی بای باکووری ڕۆژھەڵات و ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویەکاندا بەتایبەت شاخاویە سنورییەکان.
ئەو شارەزایە ڕاشیگەیاند، کاریگەری ئەم شەپۆلە ھەفتەی داھاتوو زیاتر ئەبێت لەڕۆژانی 14 و 15 و 16ی مانگدا بە جۆرێ پلەی گەرمی لەسەرجەم ناوچەکان بەراورد بەماوەکانی ئێستا چاوەڕوان دەکرێت 8 تا 9 پلە نزم ببێتەوە و ھەست بەکەشێکی زۆر سارد دەکرێت و لەتەواوی ناوچە شاخاوییەکاندا بەگوێرەی بەرزی جیاواز لەشەواندا پلەی گەرمی 5 تا 8 پلە بۆ ژێر سفر پلە دادەبەزن و لەناوچە شاخاویانەی کە بەرزیان زیاترە لە 1500 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا لەڕۆژیشدا پلەکانی گەرما لە سفر بۆ ژێر سفر ئەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەنتەری پارێزگاکانیش لەسەنتەری شاری سلێمانی بەتایبەت لە 15 و 16ی مانگ لەشەواندا پلەی گەرمی بۆ سفر و تا چەند پلەیەک بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە و ئەگەری بەستن و بەستەڵەک ئەبێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه