Kurdistan Press - لەسەر مووچە پلانێکی تری یەکێتی شکستی هێنا لەسەر مووچە پلانێکی تری یەکێتی شکستی هێنا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەسەر مووچە پلانێکی تری یەکێتی شکستی هێنا

ئەندامێكی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ‌به‌غداوە بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدات كە مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەنێردرێت، بەڵام بەردەوام هەوڵەكانی شكستیان پێ دەهێندرێت.
لە كاتێكدا میدیاكانی یەكێتی رۆژانە چەندان هەواڵی چەواشەكارانە لەبارەی مووچە بڵاو دەكەنەوە و بەكرێگیراوانی یەكێتی و رەیان كلدانییش بە ناوی (دەستەی مامۆستای ناڕازییەوە!) بەردەوام هانی بایكۆتكردنی دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەدەن. دوێنێ سێشەممە 10ی دیسێمبەری 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیاندراوێكی فەرمیدا ئاماژەی بەوە كرد: "دوای سەردانی تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و بردنی لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم بۆ وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ. دوای هەوڵە بەردەوامەکانیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوانە توانییان کێشەی گواستنەوەی پارە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ زیادکردنی بڕی تەرخانکراو بۆ مووچە چارەسەر بکەن و ڕۆژی دووشەممە 9ی 12ی 2024 لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە فەرمانی گواستنەوەکە دەرچوو."
لەمبارەیەوە شیرین عه‌بدولڕه‌حمان دینۆ، ئه‌ندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی،  ڕایگەیاند "ئەمجارەش حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان توانییان كۆتایی بەو پیلانگێڕییانە بهێنن كە لە بەغداوە دژی هەرێمی كوردستان دەدران، لە ڕێگەی نانەوەی كێشە بۆ مووچەخۆران.“
ڕوونیشی كردەوە: ”یەكێتی ئەمجارەش شكستی هێنا لەوەی، نەهێڵێت مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت. پێویستە ئەو شكستە ببێتە دەرسێك بۆ یەكێتی و ئیدی واز لەوە بهێنێت كە هانی بەغدا بدات مووچە نەنێرێت. باش ده‌زانین هه‌وڵه‌كانی یەكێتی له‌ به‌غدا چی بووه‌ و ده‌یه‌وێت‌ له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م (هه‌ژماری من) و ناردنی مووچه‌ دابنێت و فشار لە پارتی بكات بۆ دەستكەوتی زیاتر بۆ خۆی.“
راشیگه‌یاند: ”ئەوە 10 ساڵە یەكێتی ئەو هەوڵە دەدات، پێویستە واز لەو هەوڵانە بهێنێت و تێبگات، كە ئەوە لە زەرەری خۆی و لە زەرەری خەڵكی كوردستانیشە.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه