دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و پێش ئەوەی سەرما بگات، 80%ـی هاووڵاتییان وەریانگرتووە و بەردەوامیش دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی كانوونی یەكەم، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هاتووە، تا ئێستە 219 ملیۆن و 674 هەزار و 400 لیتر نەوتی سپی بەسەر ملیۆنێك و 93 هەزار و 372 خێزاندا دابەش كراوە.
نرخی ئەو نەوتەی وەزارەتەكە دابەشی كردووە، بە 105 هەزار دینارە بۆ هەر بەرمیلێك.
وەزارەتەكە ئاشكراشی كردووە، بڕی 30 ملیۆن و 89 هەزار و 543 لیتر نەوت لە عەمبارەكان ماوەتەوە و 250 هەزار و 181 خێزانیش تا ئێستە نەوتیان بەسەردا دابەش نەكراوە.
بڕیاریشە لە دوای 20ـی كانوونی یەكەمیش، 50 ملیۆن لیتر نەوت لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان بێتە ناردن و دەست بە دابەشكردنی بكرێت.
وەڵام بدەوه