له ههولێر بە گوژمەی زیاتر له ملیارێك و 753 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری بۆ قەرەبووی گردجووتیار ناوچەی پەرەپێدان جێبەجێ دەکرێت.
سهرۆكایهتیی شارهوانیی ههولێر ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه تیایدا هاتووه، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی بۆ شاری هەولێر، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/12/12 ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، بە یاوەری ئەندازیار، ئاری ئەحمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و محهمهد یووسف، بەڕێوەبەری شارەوانی سێ و ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، پڕۆژەی ناوچەی پەرەپێدانیان لە نزیک گوندی پیرڕەش بەسەر کردەوە و بە گوژمەی (یەک ملیار و حەفت سەد و پەنجاو سێ ملیۆن و سێ سەد و هەشتا و چوار هەزار دینار) پڕۆژەی دانانی تۆڕی ئاو و دروستکردنی عەمباری ئاو و ژووری بوستەر کاری میکانیک، کارەبا بۆ قەرەبووی گردجووتیار دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
لە بەسەرکردنەوەکەدا سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لەنزیکەوە گوێیان لە داخوازی و داواکاریەکانی خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گردجووتیار گرت و بەڵێن درا کە هەرچی زووە داخوازیەکانیان لە پاکێچی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکەدا جێبەجێ بکرێت و هاوکات سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دڵنیایی به خاوەن زەوییەکاندا بۆ ڕێپێدانی دروستکردنی خانوو و جێبەجێکردنی داواکانیان.
پڕۆژەکەش پێک دێت لە
1-لێدانی بیر بە قوڵی (450) م، سێ دانە.
2- دانانی تۆڕی ئاو.
3- دروست کردنی عەمباری کۆنکرێت (1000)مەتر سێجا، دوو دانە.
4- کاری میکانیكی و کارەبی ژووری پەمپەکان دوو دانە.
ئەوە سەرەڕای ڕێپێدانی دروستکردنی خانوو لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
پڕۆژەیەکی گرنگ لە هەولێر کەوتە کار
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
بەشێکی مووچەخۆران 7 مووچە پێکەوە وەردەگرن
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
زستانێکی زۆر سارد و باراناوی بەڕێوەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
کاتی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه