Kurdistan Press - بڕەپارەیەکی تر گەیشت و کاتی دابەشکردنی ڕاگەیاندرا بڕەپارەیەکی تر گەیشت و کاتی دابەشکردنی ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕەپارەیەکی تر گەیشت و کاتی دابەشکردنی ڕاگەیاندرا

حکومەتی عێراق دوایین گوژمەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد کە بڕەکەی 143 ملیار دینارە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-12- 2024، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 143 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد. 
 
میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە کە ڕۆژی شەممە چەکی پارەی گەنمی جووتیارانمان وەربگرین، دوای وەرگرتنی بۆ بانکی عێراقی بینێرین. دوای 28 کاتژمێر مانەوە لە بانکەکە، دەست بە دابەشکردنی پارەکە بەسەر جووتیاران دەکرێت.

بڕی ئەو پارەیەی دەنێردرێت، دوایین گوژمەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانە کە لەلایەن حکومەتی عێراق خەرج دەکرێت.
 
 بۆ ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت کە پارێزگای هەولێر 228 هەزار تۆن گەنم، پارێزگای دهۆک 189 هەزار تۆن گەنم و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش 282 هەزار و 600 تۆن گەنمی لێوەرگیرا

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه