پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بە کۆتا هات و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی بژمێرەکان خەرج بکرێت.
کاتژمێر 12:00ـی شەوی شەممە 15-12-2024، سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە کۆتا هات، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێکی پارەی بژمێرەکان خەرج بکرێت، هاوکات بەپێی گرێبەستەکەیان، دەبێت پارەی دوو مانگیان پێ بدرێت.
دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی مانگێکی کارکردن بۆ بژمێرەکان خەرج دەکرێت، هاوکات ئەو بڕەی دەمێنێتەوە، وەزارەتی پلاندانی عێراق و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان کاتی وەرگرتنەکەی دیاری دەکەن.
بەگوێرەی ئەنجامی سەرژمێری، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسە. سەرژمێرییەکە ئەوەشی دەرخستووە زۆرینەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان گەنجن و لە تەمەنی کارکردندان.
وەڵام بدەوه