وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دارایی عێراق كرد و پێی راگەیاندن كە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گشتی ژمێركاریی گەنجینەكان و سەرجەم یەكە ژمێریارییەكان راسپێردراون بە گوێرەی داواكارییە نوێیەكانی وەزارەتی دارایی عێراق كار لەسەر رێكخستنەوەی راپۆرتەكانی پێداچوونەوەی مانگانە بكەن.
ئەمڕۆ سێشەم 18ی كانوونی یەكەمی 2024، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمدا هاتووە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کەماوەی دوو ڕۆژە بەسەردانێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستانن.
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەت، لەدیدارێکدا وەزیری دارایی پشتیوانی خۆی و وەزارەتی بۆ سەرخستنی کارەکانیان دووپات کردەوە و ڕای گەیاند لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە تەکنیکیەکانی تایبەت بە مووچەو جێبەجێکردنی داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و گەنجینەکان و سەرجەم یەکە ژمێریاریەکان ڕاسپێردراون لە ماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا سەرجەم کارەکان تەواو بکەن.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە كە لای خۆیانەوە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق سوپاسی پشتیوانییەکانی وەزیری داراییان کردووە و رایانگەیاند وەک یەک تیم لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی کار دەکەن بۆ ئەوەی لەو ماوەی بۆیان دیاری کراوە کارەکان بەسەرکەوتوویی تەواو بکەن

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
قەتەر لە ئیسرائیل خۆش نابین
1 رۆژ پێش ئێستا
فەرەنساش بە تووندی هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
قەتەر وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
سێ بریاری گرنگ دەدرێن
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه