Kurdistan Press - لە دێگەڵە و سماقوڵی چەند كەسێك گیران , بزانە بۆ؟ لە دێگەڵە و سماقوڵی چەند كەسێك گیران , بزانە بۆ؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە دێگەڵە و سماقوڵی چەند كەسێك گیران , بزانە بۆ؟

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەكان بڵاوی كردووەتەوە، سێ‌ كەس بە بڕێك مادەی هۆشبەر لە بازگەی دێگەڵە و سماقوڵی گیران.

 ئەمڕۆ چوارشەم 18ـی كانوونی یەكەم، بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەكان بڵاوی كردووەتەوە، سێ كەس بە بڕی دوو كیلۆ و نیو مادەی هۆشبەر گیران.

باس لەوەشكراوە، لە دوو چالاكی دا بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی بازگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش لەبازگەی دێگەڵە و سماقولی توانییان بڕی دوو كیلۆ گرام و نیو مادەی هۆشبەر لەجۆرەكانی هیرۆین و حەبی كپتاگۆن و ماریجوانا دەستبەسەردا بگرن.

دەشڵێت، لەم دوو چالاكییەدا بە بەشداری تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەكان توانرا سێ‌ كەس بگرن، بەنیاز بوون ئەم بڕە مادەهۆشبەرانە لەشاری هەولێر و دهۆك بڵاو بكەنەوە و كڕین و فرۆشتنی پێوە بكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ هەرسێ تۆمەتبار كراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا