Kurdistan Press - سەرکەوتنێکى تر ڕاگەیاندرا سەرکەوتنێکى تر ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرکەوتنێکى تر ڕاگەیاندرا

بە گوێرەی پلانی تیمی پرۆژەی 'هەژماری من'، مووچەی مانگی 12ـی سەرجەم مووچەخۆرانی مەدەنی لە پارێزگای هەولێر بە شێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی 'هەژماری من' مووچە وەردەگرن.

چوارشەممە 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، تیمی 'هەژماری من'، ڕایگەیاند، "ئێستا لەگەڵ سێ بانکی نوێ لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بێنە نێو پرۆژەی هەژماری من و لە ساڵی داهاتووەوە پەیوەندی بە پڕۆژەکەوە دەکەن؛ بەمەش، کۆی بانکە بەشدرابووەکان لە پڕۆژەکەدا، دەبنە 11 بانک و پرۆسەی بە بانکیکردن خێراتر دەبێت."

بە گوێرەی پلانی تیمی پڕۆژەی 'هەژماری من'، مووچەی مانگی 12ـی کۆی مووچەخۆرانی مەدەنی لە پارێزگای هەولێر کە ژمارەیان 230 هەزار مووچەخۆرە، دەخرێنە سەر هەژماری من و لەو ڕێگەیەوە مووچەکانیان وەردەگرن.

لە کاتێکدا زیاتر لە 191 هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی 10ـیان لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن، بۆ مووچەی مانگی 11ـش ژمارەکە بۆ زیاتر لە 200 هەزار مووچەخۆر بەرز دەبێتەوە.

تیمی هەژماری من، ئەوەشی خستەڕوو، "بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 گرفتی نەمانی پارە لە نێو ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە و پچڕانی کارەبا بە هیچ شێوەیەک دروست نەبوو، ئەمڕۆش مووچەی زیاتر لە هەشت هەزار فەرمانبەری خوێندنی باڵا لە ڕێگەی هەژماری من دابەش کرا."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه