Kurdistan Press - هەواڵێکى خۆش بۆ مووچە خۆران هات هەواڵێکى خۆش بۆ مووچە خۆران هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکى خۆش بۆ مووچە خۆران هات

بڕیارە بۆ مووچەی مانگی 12، مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی سنووری پارێزگای هەولێر بخرێتە سەر هەژماری من و لە رێگەی ئامێرەكان مووچەكانیان وەربگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی كانوونی یەكەم، تیمی هەژماری من  رایگەیاند، بۆ فراوانكردنی هەژماری من، ئێستە لەگەڵ سێ بانكی نوێ لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بێنە ناو پڕۆژەی هەژماری من و لە ساڵی داهاتووەوە پێوەندیی بە پڕۆژەكەوە دەكەن.

زیاتر گوتی، بەم هەنگاوەش كۆی بانكە بەشدارەكان لە پڕۆژەكەدا، دەبنە 11 بانك و پرۆسەی بە بانكیكردن خێراتر دەبێت.

بەپێی پلانی هەژماری من بۆ مووچەی مانگی 12 بەگوێرەی پلانی تیمی پڕۆژەی 'هەژماری من'، مووچەی مانگی 12ـی كۆی مووچەخۆرانی مەدەنی لە پارێزگای هەولێر كە ژمارەیان 230 هەزار مووچەخۆرە، دەخرێنە سەر هەژماری من و لەو ڕێگەیەوە مووچەكانیان وەردەگرن.

ژمارەی ئەو كەسانەی ئێستە لە هەژماری من مووچەكانیان وەردەگرن، بریتین لە 191 هەزار فەرمانبەر، بەمەیش كۆی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی لە سنووری هەولێر دەچێتە سەر هەژماری من.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه