Kurdistan Press - مەترسی تر لە عێراق سەری هەڵداوە مەترسی تر لە عێراق سەری هەڵداوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەترسی تر لە عێراق سەری هەڵداوە

لە فێستیڤاڵی رامان لە هەولێر، پەیامی سەرۆك بارزانی خوێنرایەوە و تێیدا هاتووە، سەرەڕای ئەم شێوازە نالۆجیكییەی حكوكمڕانی لە عێراق، مەترسییەكی تریش لەم ساڵانەی دوایی سەریهەڵداوە، ئەویش پەیدابوونی دەستە و گرووپن كە خۆیان پێ بەرزترە لە دەستوور و یاسا و عورفی دەوڵەتداری.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی كانوونی یەكەم، مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە فێستیڤاڵی راماندا پەیامی سەرۆك بارزانی خوێندەوە. سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەیدا باسی ئەوە دەكات، دنیا بەرەوپێشەوە هەنگاوی ناوە كە بووەتە هۆی لەدایكبوونی جۆرێكی تر لە شێوازی ژیان و حوكمڕانیی وڵاتان.

لە پەیامەكەدا هاتووە، لە وڵاتی ئێمەشدا ڕۆڵی ڕۆشنبیران زۆر دیار و بەرچاوە لە گۆڕانكاری و بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە، گۆڕینی پێوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و شێواز و ڕەفتاری تاك و كۆمەڵی ئەم كۆمەڵگەیە.

سەرۆك بە ئاماژەكردن بەوەی ئەگەر دوێنێ ئەركی ڕۆشنبیران، ڕۆشنبیریكردنی خەڵك بووبێت لە ماف و  ئازادییە زەوتكراوەكان، ئەمڕۆ ئەركیان ڕۆشنبیركردنی كۆمەڵگەیە لە پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی بە خوێن و خەبات بەدەست هاتوون.

لەبارەی عێراقیشەوە سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەیدا دەڵێت، ئێمە لە وڵاتێكدا دەژین كە پێی دەگوترێت عێراق، وڵاتێكە بارگاوییە بە كۆمەڵێك قەیران و هەڵئاوساوە لە كێشە و گرفتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری، ژینگەی عێراق وایە كە بە ئاسانی دەتوانرێت كێشە و قەیرانی تێدا دروست بكرێت، بۆیەش قەیران لە دوای قەیران لەسەر یەك كەڵەكە كراون، قەیران دەخوڵقێنرێ بۆ ئەوەی قەیرانێكی تری پێ دابپۆشرێت، لەم وڵاتەدا  قەیران چارەسەر ناكرێت، بەڵكو ئیدارەی قەیران و كێشەكان دەدرێت، ئەم میتۆدەش بووەتە بەشێك لە هزری حوكمڕانی و ئیدارەی ئەم وڵاتە.

سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەیدا دووپات دەكاتەوە، سەرەڕای ئەم شێوازە نالۆجیكییەی حوكمڕانی لە عێراق، مەترسییەكی تریش لەم ساڵانەی دوایی سەریهەڵداوە، ئەویش پەیدابوونی دەستە و گرووپن كە خۆیان پێ بەرزترە لە دەستوور و یاسا و عورفی دەوڵەتداری، ئەم هۆكارانە وایان كردووە كە ڕەوشی عێراق بەردەوام لە ئاڵۆزیدا بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه