Kurdistan Press - دۆخەکە ئاڵۆزە ، لە ڕۆژئاوای کوردستان جوڵە بە هێزەکانی ئەمریکا کرا دۆخەکە ئاڵۆزە ، لە ڕۆژئاوای کوردستان جوڵە بە هێزەکانی ئەمریکا کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دۆخەکە ئاڵۆزە ، لە ڕۆژئاوای کوردستان جوڵە بە هێزەکانی ئەمریکا کرا

ئەو هێزە سەربازییەی سوپای ئەمەریکا کە لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان جێگیربوون، کاروانێکی هێزەکانیان لە ڕەققەوە بەرەو کۆبانێ جوڵاند.
کاروانێکی سەربازە ئەمەریکییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخە و هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، چوونەتە شاری کۆبانێ و بە نێو شارەکەدا نمایشی سەربازی دەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند، بۆ دڵنیاییدان بە حکوومەتی تورکیا هێزەکانی لە کۆبانێ کشاندووەتەوە و ئێستا ئاسایشی شارەکە ڕادەستی هێزەکانی ڕێکخستنی ناوخۆ کراوە، بەڵام گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن بەردەوامن لە هێرشکردن بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.
ئەمڕۆکەش هەسەدە ڕایگەیاند، لە نزیک بەنداوی تشرین هێرشێکی چەکدارانیان تێکشاندووە و ڕێگریان لێکردوون پێشڕەوی زیاتر بکەن.
هەروەها سوپای تورکیا سەرەتای ئەم هەفتەیە هێزێکی زیاتری بە تانک و چەکی قورس ڕەوانەی جەرابلوس و منبجی کرد، بۆ ئەوەی هێزی زیاتر لە دەوروبەری کۆبانێ جێگیر بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه