هەواڵی دووبارە قۆڵبڕین و فێڵكردن لە سنووری ئیداری راپەڕین بڵاو دەبێتەوە و باس لە بردنی سەتان هەزار دۆلار دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی كانوونی یەكەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی "کوردستان پرێس" دەستی كەوتووە، چەند كەسێك بەناوی كۆمپانیایەك، سەتان كەسیان هەڵخەڵەتاندووە و بە سەتان هەزار دۆلاری هاووڵاتییانیان بردووە و رایان كردووە.
ئەوەش زانراوە ئەو كارە لە ژێر ناو كۆمپانیایەك بووە بەناوی (گ، و)، پارەیەكی زۆریان لە خەڵكی پشدەر و بەدیاریكراوی دەڤەری راپەڕین وەرگرتووە و گوتوویانە، لە وڵاتانی ئەوروپا و ئوسترالیا، سكۆتەرتان بۆ دەكڕین و بۆتانی بەكرێ دەدەین، بەڵام نە كۆمپانیا لە گۆڕێ بووە و نە سكۆتەر و نە هیچ شتێك، تەنیا پارە وەرگرتن بووە لە خەڵك.
ئەو كەسانەی پارەكانیان فەوتاوە لە "گ، و" ئەمڕۆ لە سۆشیال میدیا بڵاویان كردووەتەوە، كۆمپانیاكە داخراوە و ئەوەشی بۆ ساختەی ئەو كارە بەكار هاتووە، ڤیدیۆی دروستكراو بووە.
ئەو كارەش هەمان شتە لەگەڵ ئەوەی چەند ساڵێك پێش ئێستە لە سنوورەكە رووی دا، كاتێك سلێمان هەڵشۆیی و ناوێكی تریش بە ملیۆنان دۆلاری هاووڵاتییانیان برد.
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه