Kurdistan Press - قەرز دەدرێت بە هاوڵاتیانی کوردستان قەرز دەدرێت بە هاوڵاتیانی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قەرز دەدرێت بە هاوڵاتیانی کوردستان

بانكی ڕافیدەین ڕایدەگەیێنێ، قەرزی بچووك بە بڕی 5 ملیۆن تاوەكو 25 ملیۆن دینار بە هاووڵاتییان دەدات و خوازیاران دەتوانن لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە داواكاری پێشكەش بكەن.
 
 بانكی ڕافیدەین وەك بانكێكی فەرمی حكومی كە ڕاستەوخۆ سەر بە بانكی ناوەندیی عێراقە، لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەیدا، قەرز بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بە هاووڵاتیان و مووچەخۆران دەدات بەومەرجەی هەژماری بانكیان لە بانكێكی حكومی یاخود هەر بانكێكی دیكەی ئەهلی هەبێت كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە ڕێگەپێدراون بن.
 
 بانكی ڕافیدەین بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە هاووڵاتییان و مووچەخۆرانی حكومی دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ وەرگرتنی قەرزی بچووك بە بڕی 5 ملیۆن تاوەكو 25 ملیۆن دینار، بەو مەرجەی لە یەكێك لە بانكە حكومییەكان یاخود بازرگانییە ڕێگەپێدراوەكان خاوەنی هەژماری بانكی بن و كارتی بانكیان كارا بێت، هەروەها داهاتی مانگانەیان گونجاو بێت بۆ دانەوەی قەرزەكە.
 
قەرزەكەی بانكی ڕافیدەین هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، دەتوانن لەڕێگەی ئەو لینكەی خوارەوە داوای قەرز بكەن و بە قیستی مانگانە لێیان وەردەگیرێتەوە بە خستنەسەری ڕێژەیەكی كەمی باج و ڕسووماتی بانكی.
 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه