Kurdistan Press - بەفر بارین دەست پێدەکاتەوە بەفر بارین دەست پێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەفر بارین دەست پێدەکاتەوە

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی كاتی بەفر بارین لەناو شارەكان دەخاتەڕوو، هاوكات ڕایدەگەیەنێت، لە یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێوە ڕەشەبا هەڵدەكات و لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا شەپۆلی بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، کاریگەری شەپۆلەکەی شەوی ڕابردوو لەسەر ناوچەکانمان کۆتایی ھاتووە بەگشتی لەئەمڕۆوە تا نزیکەی 14 ڕۆژی داھاتوو عێراق و ھەرێمی کوردستان بەکەشێکی سەقامگیردا تێپەڕدەبێت.

ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژی چوار شەممەی ئەم ھەفتەیەش 1/1/2025 بای باکوری ڕۆژھەڵات لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و بەگشتی ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم چالاک ئەبێت بەخێرای 15-30کم لە کاتژمێرێکدا و تا کۆتایی ھەفتە ڕۆژی ھەینی 3/1/2025 بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرماش بەدرێژایی 14 ڕۆژی داھاتوو زیاتر لە ئاستێکی جێگیردا ئەبێت و گۆڕانکاری ئەوتۆ ڕوونادات .

پێشبینی ئەوەشی كرد، “مانگی یەک-ی ساڵی داھاتوو لەنێوان مەودای 12/1/2025 بۆ 20/1/2025 ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری ھاتنی شەپۆلێکی جەمسەری بەھێزی سەرما و بەفر بارینەوە و بەفر لەسەنتەری شارەکان ببارێت”.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا