لاهوور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل، له لێدوانێكدا گوتی، جارێ بڕیاری نه‌داوه كه بچێته په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی تری په‌رله‌مان سوێندی یاساییان خواردووه.
لاهوور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له هه‌ڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا ته‌نیا دوو كورسیی په‌رله‌مانی هێنا، کە خۆی یه‌كێك بوو له كاندیده ده‌رچووه‌کان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی كانوونی یه‌كه‌م، له لێدوانێكدا گوتی، جارێ بڕیاری نه‌داوه كه ده‌چێته په‌رله‌مان یا نا.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستان گوتی، پێشتر هۆشداریم دابوو ئه‌گه‌ر كورد به‌شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه نه‌كات مه‌ترسی دروست ده‌بێت، له داهاتوودا قسه‌ی زیاتریشمان له‌وباره‌یه‌وه ده‌بێت.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه، پێویسته ئه‌نه‌كه‌سه ئاشت بكرێته‌وه و یه‌كڕیزی كورد له‌و ناوچانه‌دا بپارێزرێ.
لاهوور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، تا مانگی شوبات حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنرێ.
وەڵام بدەوه