Kurdistan Press - هەر بازرگانێک هەوڵی گرانی و قۆرخکاریی بدات سزادەدرێت هەر بازرگانێک هەوڵی گرانی و قۆرخکاریی بدات سزادەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەر بازرگانێک هەوڵی گرانی و قۆرخکاریی بدات سزادەدرێت

هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر،  ڕایگەیاند: "بەهۆی هاتنی رێژەیەکی زۆری گەشتیار بە بۆنەی پشووی سەری ساڵ، چەند لێژنەیەک پێکهێنراون، بە مەبەستی گەڕان و پشکنین لە شاری هەولێر بۆ رێگریکردن لە گرانبوونی نرخی خۆراک و کاڵاکان."
ڕوونیشی کردەوە، لە پشووەکانی سەری ساڵدا خواست لەسەر خواردن و پێداویستییەکان زیاد دەبێت، بۆیە هەوڵی گرانی و قۆرخکاریی دەدرێت.
ئاماژەی بەوەش دا، سەردانی چەندین شوێن کراوە و بەردەوامیشین، گوتیشی: "بەردەوام لەناو شاری هەولێر دەگەڕێین و لە رۆژانی پشووشدا بەردەوام دەبین، بەهۆی سەرپێچیشەوە چەندین شوێنمان سزا داوە."
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر ئاشکراشی کرد: "ئەو شوێنانەی بەهۆی گرانفرۆشی سزا دەدرێن، سزاکانیان چەند جۆرێکە، سزای دارایی و داخستن بۆ 10 ڕۆژ، یانیش دەدرێنە دادگا."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا