بە گوێرەی هەموو پێشبینی و بڕیارەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمساڵدا 2025، تەواوی فەرمانبەرانی كوردستان ئەوەی مەرجەكان دەیانگرێتەوە، دەبنە خاوەنی زەوییەكی 200 مەتری.
بەپێی بەدواداچوونەكانی "وشە" وردبینی زۆرێك لە فەرمانبەری وەزارەتەكان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەواو بووە و لەمساڵدا تەواوی فەرمانبەران / كە مەرجەكان دەیانگرێتەوە/ دەبنە خاوەنی زەوییەكی 200 مەتری كە بە گوێرەی كارتی زانیاری پێیان دەدرێ.
ساڵی ڕابردوو بەشێكی زۆری فەرمانبەران لە هەولێر و سلێمانی زەوییان وەرگرت، ئەوە دوای ئەوەی لە مانگی ئایاری هەمان ساڵدا، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بڕیاری دابەشكردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دا.
هاوكات سەربەست مەولوود بەڕێوەبەری گشتی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، گوتی، دوای دەرچوونی فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی زەوی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕێكارەكانی گرتەبەر بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی زەوی و لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان لە نێوان 350 هەتا 400 هەزار فۆرم گەڕاونەتەوە بۆ وەزارەت، بەڵام بەشێكی فەرمانبەران یان پێشتر سوودمەندبوونە یانیش ساڵی خزمەتیان نەگەیشتووتە هەشت ساڵ، لەبەر ئەوە پێشبینی دەكەین دوای وردبینی 250 تا 300 هەزار فەرمانبەر سوودمەندبن لە وەرگرتنی زەوی.
بەڕێوەبەری گشتی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، نیوەی فۆرمەكان وردبینیان بۆ كراوە و دوای دابەشكردنی قۆناغی دووەمی زەویەكان تەنیا نیوە دەمێنن، بەپێی هەنگاوەكانی حكوومەت بۆ دابەشكردنی زەوی، هەموو فەرمانبەران سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی پارچە زەوی.
هەروەك دووپاتی كارتی زانیاری كراوەتە پێوەر بۆ دیاریكردنی شوێنی زەویەكان، واتە هەر فەرمانبەرێك كارتی زانیاری لە چ ناوچەیەكە لەوێ سوودمەند دەبێت لە وەرگرتنی زەوی و ئێمە شوێن بۆ هیچ فەرمانبەرێك دیاری ناكەین ئەوەی حوكم بە شوێنی زەوی دەكات كارتی زانیاری فەرمانبەرە.
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه