Kurdistan Press - هاووڵاتیان لە بارەى دابەشکردنی نەوتى ماڵان ئاگادار دەکرێنەوە هاووڵاتیان لە بارەى دابەشکردنی نەوتى ماڵان ئاگادار دەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هاووڵاتیان لە بارەى دابەشکردنی نەوتى ماڵان ئاگادار دەکرێنەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرای دەکات، تەنیا 127 هەزار و 808 خێزان ماون نەوتییان وەرنەگرتووە، دەشڵێت: "نەوتی پاڵپشتیكراوی وەزارەتی نەوتی عێراق نەگەیشتووە، وێڕای ئەوەی بڕیارە بڕە نەوتێك کە بڕەکەی تەنیا 50 ملیۆن لیترە بنێردرێت كە زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان و تەنها بەشی 19% پێویستیی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە."

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: "وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ زستانی ئەمساڵ و لە ماوەیەكی كەمدا بە نرخێكی پاڵپشتیكراو توانیویەتی تاوەکوو رۆژی 31/12/2024، زیاتر لە 243 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن 215 هەزار خێزان دابەش بكات کە دەکاتە ڕێژەی لە 86% کۆی نەوتی دابەشکراو، تەنیا 127 هەزار و 808 خێزان ماون نەوتییان وەرنەگرتووە."

ئاماژە بەوەش کراوە: دابەشكردنی نەوت سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی گرتووەتەوە، بە ڕادەیەك دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو بووە.

ئاشکراشی کردووە، دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر خێزانەكاندا بەم شێوەیە بووە:

- هەولێر400,398 خێزان كە دەكاتە لە 96,5%
- سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین 463,869 خێزان، دەكاتە 89,5%
- دهۆك 194,763 خێزان، دەكاتە لە 86,5%
- هەڵەبجە 21,890 خێزان، دەكاتە لە 71%
- ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 87,638 خێزان دەكاتە لە 99%
- ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 47,187 خێزان، دەكاتە لە 72,5%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەشڵێت: "هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی ئاگادار دەكەینەوە تاوەکوو ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراوی وەزارەتی نەوتی عێراق نەگەیشتووە، وێڕای ئەوەی بڕیارە بڕە نەوتێك کە بڕەکەی تەنیا 50ملیۆن لیترە كە زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان و تەنها بەشی 19% پێویستیی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە."

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: "چاوەڕوان دەكرێت بە چەند كاروانێك بڕە نەوتێكی سپی بگاتە هەرێمی كوردستان و لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی بکرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه