بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەش باس لەوە دەكات، لە شارۆچكەكەیاندا 119 مامۆستا و فەرمانبەر خانەنشین دەبن كە خۆی و 14 بەڕێوەبەری قوتابخانەی لەگەڵدایە.
پاڵپشت بە داواكاری بۆ جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق، رۆژی 15ی ئەم مانگە، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بڕیاری دا كە تەمەنی 60 ساڵە خانەنشین بكرێن، مەرجی بەغدایش ئەوەیە كە تا كۆتایی ئەم مانگە ئەوانەی خانەنشینی دەیانگرێتەوە، بڕیارەكەیان لەسەر جێبەجێ بكرێت.
مامۆستا مەھدی خەلیل بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەش كە خۆی یەكێكە لەوانەی بڕیارەكە دەیگرێتەوە، بە "وشە"ی راگەیاند، بەھۆی بڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، 119 مامۆستا و فەرمانبەر خانەنشین دەبن لەگەڵ 14 بەڕێوەبەری قوتابخانە لە سنوورەكەدا.
ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بە رۆیشتنی ئەم هەموو مامۆستایە بۆشایی دروست دەبێت، بەڵام وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ سەرۆكی حكوومەت لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت، ئەویش شوێنیان پڕ بكرێتەوە یان دەستبەرداری كار دوا بخرێت.
دووپاتی لەوەیش كردەوە كە كێشە زیاتر لە پسپۆڕییەكان دروست دەبێت لە قۆناغی ئامادەییدا، لە قۆناغەكانی تردا كێشەمان نابێت و ھەوڵ دەدەین مامۆستایانی گرێبەست ئەو بۆشایەی دروست دەبێت پڕ بكەنەوە
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
هۆشداری توندی ئەمەریکا گەیشت
1 رۆژ پێش ئێستا
شەپۆڵێکی دیکەی بارانبارین بەڕێوەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵی خۆش بۆ پێشمەرگە گەیشت
1 رۆژ پێش ئێستا
لیرەی سوری بەتەواوی هاڕەی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
حەجکردن فەریزەیەكی سیاسییە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه