Kurdistan Press - هەواڵی خۆش بۆ ئەو فەرمانبەرانە هات هەواڵی خۆش بۆ ئەو فەرمانبەرانە هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش بۆ ئەو فەرمانبەرانە هات

پێنجشەممە 13ـی شوباتی 2025، نەوزاد حاجی، بەرپرسی دابەشکردنی زەویی لە سەرۆکایەتی شارەوانیی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ناوی حەوت هەزار و 788 فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی پارچەزەوی گەیشتە سەرۆکایەتی شارەوانی ئیدارەی سەربەخۆکە.
یەکشەممە 9ـی شوباتی 2025، فەرمانگەی مێدیای و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەردا و لەژێر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، قۆناغی دووەمی پرۆسەکە دەست پێدەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، مامەڵەی وەرگرتنی قۆناغی دووەمی پێدانی زەوی بۆ 27 وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە، کە تێیدا  240  هەزار و 111 فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.
هەمان ڕۆژ سەرچاوەیەکی تایبەت ڕایگەیاند، "ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەزامەندیی لەسەر ناوی زیاتر لە 300 فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان داوە, بۆ ئەوەی زەوییان پێ بدرێت.
لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، لیستی ناوی نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەری شارستانی و سەربازی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی پێدانی زەوییان بۆ دەرچوو.
ڕۆژی 27ـی 3ـی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی، کە سوودمەند نەبوونە و لە ڕۆژی 31ی 5ی 2024، وەزارەتی شارەوانی ڕێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە ڕۆژنامەی وەقایعی فەرمیی كوردستان بڵاو كردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه