کەشناسێک پێشبینی دهكات، بەهۆی بارستە هەوای ساردی جەمسەرییهوه، پلەکانی گەرما له ناوچه شاخاوییهكان 10 بۆ 23 پلە ژێر سفر دادبهزێت و له نێو شارهكانیش 0 بۆ 10 پله ژێر سفر، پێشبینیش دهكات، ڕۆژانی 24 و 25ی شوبات، سارد ترین سەرمای ئەمساڵ تۆمار دهكهن.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی ڕاگەیاند: "بارستە هەوای ساردی جەمسەری باکوور گەیشت و بۆ ماوەی 75 کاتژمێر لە سنووری هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە."
باسی لەوەش کرد، لەگەڵ ئەوەش دا کزەبای وشکی باکور کەشەکە زۆر ساردتر دەکات، گوتیشی: "ڕۆژانی 24 و 25ی شوبات ساردترین ڕۆژن، بهوهش سارد ترین سەرمای ئەمساڵ تۆمار دهكهن".
ئاماژەی بەوەش دا، لەنیوەشەو بەدواوە کاریگەریەکانی بارسته ههواكه زیاد دەکات، گوتیشی: "لە ماوەی ئەم 75 کاتژمێرەدا هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەری ئەم هەوا ساردەی جەمسەری باکوور دەمێنێتەوە و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییهکان چڕتر دەبێتەوە".
ههروهها گوتیشی: "لە ڕۆژی 25ی شوبات شەپۆلەکە کۆتایی دێت، بارستەی ساردی بۆ نزیک سەری مانگ کوتایی دێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبونەوە دەکات".
ئەو کەشناسە ڕوونیشی کردەوە، لە هەندێک ناوچەی شاخاوی و سنوورییهكان پلەکانی گەرما دەچێتە ژێر سفر و شەوانە تا کاتی بەرەبەیان پلەکانی گەرما 10 بۆ 23 پلە ژێر سفر تۆمار دەکات و له نێو شارەکانیش 0 بۆ 10 ژێر سفر دهبێت.
باسی لەوەش کرد، لەگەڵ ئەوەش دا کزەبای وشکی باکور کەشەکە زۆر ساردتر دەکات،گوتیشی: "ڕۆژی 24بۆ 25ی شوبات ساردترین ڕۆژن و سارد ترین سەرمای ئەمساڵ دەبێت."
وەڵام بدەوه