Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش گەیشت لێخۆشبوونی 100٪ ڕاگەیاندرا هەواڵێکی خۆش گەیشت لێخۆشبوونی 100٪ ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش گەیشت لێخۆشبوونی 100٪ ڕاگەیاندرا

حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دا بە خۆشبوون بە رێژەی %100 لە قوتابیانی كەسوكاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحكوومییەكان لە خەرجییەكانی "جلوبەرگ، خواردن، پەرتووك و هاتوچۆ".

بەپێی نووسراوێكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كە ئاڕاستەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان كراوە و واژووی دكتۆر ئومێد سەباحی سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە هاتووە، رەزامەندی درا لەسەر بەخشین بە رێژەی %100 لە خەرجییەكانی (جلوبەرگ، خواردن، پەرتووك و هاتوچۆ)ی قوتابیانی كەسوكاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحكوومییەكان.

لە نووسراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیراندا ئەوەیش هاتووە، لێخۆشبوونەكە كرێی خوێندن ناگرێتەوە، و وێنەیەكیش لە نووسراوەكە ئاڕاستەی هەر یەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی كراوە بۆ كاری پێویست.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه