سبەی دەوامی تەواوی قوتابخانەكان دەست پێ دەكاتەوە، مانگێكی تر وەك ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلە ناكۆتاكان دەست پێ دەكات.
دوایی پشووەكانی مانگی بەهار و نەورۆز، سبەی یەكشەم شەشی نیسان، خوێندن لە قوتابخانە و سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەست پێ دەكاتەوە.
عەبدولقادر رەئووف سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، رایگەیاند، دەوامی قوتابخانەكان تەنیا مانگێكی ماوە و كۆتایی پێ دێت.
زیاتر گوتی، قوتابیانی پۆلە ناكۆتاكان مانگێكی تر وەك ئەمڕۆ دەست دەكەن بە تاقیكردنەوەی كۆتایی، ئەوی دەمێنێتەوە قوتابیانی پۆلی نۆ و 12 یە كە دواتر تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن.
رۆژی پێنجشەم ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12 و پۆلی نۆ، لە مانگی چواردا دەكرێن و تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ لە یەكی حوزەیران دەست پێ دەكات.
روونیشی كردەوە، هێشتا ژمارەی قوتابیان دیاری نەكراوە كە بەشداریی لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ دەكەن، تەنیا ئەو قوتابیانە نەبێت لە تاقیكردنەوەی دەرەكی دەرچوون كە 12 هەزار قوتابی دەبن.
وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەیش كرد، بەهیچ شێوەیەك تاقیكردنەوەی پۆلی 12 دوا ناخرێت و لە كاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
هۆشداری توندی ئەمەریکا گەیشت
1 رۆژ پێش ئێستا
شەپۆڵێکی دیکەی بارانبارین بەڕێوەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵی خۆش بۆ پێشمەرگە گەیشت
1 رۆژ پێش ئێستا
لیرەی سوری بەتەواوی هاڕەی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
حەجکردن فەریزەیەكی سیاسییە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه