بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی ئاشكرای دەكات، دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی چوارەمی ئەمساڵ كراوە و هاووڵاتیان دەتوانن لە بریكارەكانی خۆراك وەری بگرن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی گەنممان دایە ئاشەكان، دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی چوارەمی ئەمساڵ كراوە و گەیشتووەتە دەستی بریكارەكانی ئارد و هاووڵاتییان دەتوانن لەرێگەی بریكارەكان وەری بگرن."
بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی بازرگانی، هەر هاووڵاتیەك بڕی نۆ كیلۆ ئاردی بەر دەكەوێ.
بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی جەختی كردەوە، ئەو ئاردەی دابەش دەكرێت، پشكنبنی بۆ كراوە و تاقیكراوەتەوە و دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدات ئاردێكی جوانە و وەری بگرن. گوتیشی: "ئەو بەشەئاردانەی ئەمساڵ، كە دابەش كراون، پشکنینیان بۆ کراوە و تاقی کراونەتەوە و نانێکی جوانیان لێ دروست بووە."
بەگشتی، هەرێمی كوردستان بۆ بەشەخۆراكی مانگانە، ساڵانە پێویستی بە نزیكەی 650 هەزار تۆن ئارد دەبێت.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه