ڕۆژی سێشەممە 13ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ماهر ئەلكەركی كونسوڵی گشتیی نوێی فەڵەستین لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی فەڵەستین وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڵەستین سڵاوی سەرۆك مەحمود عەباس سەرۆكی فەڵەستین و سەركردایەتی و گەلی فەڵەستینی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و جەختیشی لە بایەخی بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا كردەوە.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڵەستین لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی ڕەوای گەلی فەڵەستین هەر لە سەردەمی سەرۆك یاسر عەرەفات هەتا سەرۆك مەحمود عەباس و جەختیشی لەوە كردەوە كە دۆزی گەلان ئەگەر لە هەندێ وێستگەشدا تووشی نوشست یان وەستان ببن بەڵام هەرگیز كۆتایی نایەن، هیواشی خواست كە كۆتایی بە ئەو كارەسات و نەهامەتیانە بێت كەبەسەر گەلی فەڵەستیندا هاتووە و دۆزی ڕەوای گەلی فەڵەستین بە ئاشتی و چارەسەرێكی ڕەوا و هەمیشەیی بگات.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
کاتی خۆڵبارین ڕاگەیاندرا
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه