Kurdistan Press - بەهۆی ڕووداوێک سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا بەهۆی ڕووداوێک سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەهۆی ڕووداوێک سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی هەولێر رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی لەنزیك ناحیەی شەمامك به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ دو كه‌سیان كارمه‌ندی بەرگریی شارستانین.

سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی هەولێر  رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگرێك لە پاڵاوگەیەکی سەر رێگای هەولێر-مەخمور كه‌وته‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ره‌وانه‌ی شوێنی روداوه‌كه‌ كران به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی.

وتیشی، "له‌كاتی گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌، هه‌وڵیانداوه‌ رێگه‌ له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگره‌كه‌ بگرن تاوه‌كو نه‌گاته‌ خه‌زانه‌كانی نه‌وت، به‌ڵام دو كارمه‌ند و شۆفێرێك كه‌وتونه‌ته‌ ناو خه‌زانێكه‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ هه‌رسێكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، دوای كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی ئاگره‌كه‌، تیمه‌كانیان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی هۆكار و زیانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و روداوه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه