Kurdistan Press - سوپای عێراق کەمپی مەخمووری گەمارۆداوە سوپای عێراق کەمپی مەخمووری گەمارۆداوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوپای عێراق کەمپی مەخمووری گەمارۆداوە

بەهۆی ئەوەی زیاتر لە مانگێكە لەلایەن عێراقەوە گەمارۆیان خراوەتەسەر و سێ بەرپرسیشیان گیراون، چوار رۆژە دانیشتووانی كەمپی مەخموور كە پەنابەرانی باكوری كوردستانی تێدایە، گردبوونەتەوە و داوای لابردنی گەمارۆكە و ئازادكردنی گیراوەكانیان دەكەن.

لە 10ـی نیسانەوە حكوومەتی عێراق گەمارۆی خستووەتەسەر كەمپەكە و رێگە نادەن دانیشتووانی كەمپەكە بچنە بچنە شار و ناوچەكانی تری عێراق كار بكەن، تەنانەت هاتنی كەلوپەل و پێداویستی سەرەتاییشیان بۆ ناو كەمپەكە راگرتووە.

سەرچاوەیەك لەناو كەمپەكەوە ڕایگەیاند، یەكشەمی رابردوو بەمەبەستی چارەسەریی كێشەی كەمپەكە، شاندێكیان سەردانی بەغدای كردووە و لەگەڵ وەزیری داد كۆبوونەوە، گەورەترین كێشەشیان نەبوونی ناسنامەیە و ئەوەش كێشەیان بۆ دروست دەكات كاتێك دەچنە ناوچەكانی عێراق. گوتیشی، وەزیری داد پێی راگەیاندوون ئەوەی لە دەستیان بێت بۆ چارەسەریی كێشەكە دەیكەن.

بەڵام دوای كۆبوونەوەیان و گەڕانەوەی شاندەكەیان، لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە گیراون و تا ئێستەش ئازاد نەكراون. سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كرد، تا ئەو بەرپرسانەیان ئازاد نەكرێن، كۆتایی بە گردبوونەوەكە ناهێنن كە چوار رۆژە لە نزیك خاڵێكی سوپای عێراق خێوەتیان هەڵداوە.

چوونی شاندەكەی كەمپ كە پێكهاتوون لە ئەنجوومەن و شارەوانی و بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی كەمپی شەهید رۆستەم جودی ناسراو بە "كەمپی مەخموور"، بەمەبەستی كۆبوونەوە بووە لەگەڵ وەزیری دادی عێراق، دوای كۆبوونەوەیان و لە كاتی گەڕانەوەیان، لە بازگەی هێزە تەناهییەكانی عێراق لە بەغدا گیران.

 شاندەكە پێكهاتبوون لە سێ پیاو، بەرپرسی ئەنجوومەن و شارەوانی و پێوەندییەكانی دەرەوەی كەمپ، لەگەڵ دوو ژن.
 
ئەوە زانراوە كە دوو ژنەكە ڕەوانەی مووسڵ كراونەتەوە و لەوێشەوە بۆ مەخموور ڕەوانە كراونەتەوە، بەڵام تا ئێستە چارەنووسی هەرسێ پیاوە بەرپرسەكەی كەمپی مەخموور هەریەك لە "بێوار بەرپرسی پێوەندییەكان و عەلی و عەدنان" هیچ هەواڵێكیان نییە و لە بەغدا شوێنبزر كراون.

ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا راگەیەنراوە و پەكەكە بڕیاری دانانی چەكی داوە، حكوومەتی عێراقیش پێشوازیی لەو هەنگاوە كردووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه