Kurdistan Press - لەبارەی لیستی مووچەی مانگی پێنج زانیاری هات لەبارەی لیستی مووچەی مانگی پێنج زانیاری هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی لیستی مووچەی مانگی پێنج زانیاری هات

ئامادەکاریی لیستی مووچەی مانگی ئایار دەستی پێکردووە. بەرپرسێکی بایۆمەتریش ڕایدەگەیەنێت، سیستەمی (پەیرۆڵ) کارا نەکراوە و جەخت دەکاتەوە کارا دەکرێت و لە یەک دوو ڕۆژدا لیستەکە ئامادە دەبێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستانەوە  ڕایگەیاند: "ئامادەکاریی خۆمان بۆ لیستی مووچە کردووە، بەڵام نەچووەتە نێو سیستەمی (پەیرۆڵ)."

سەرچاوەکەی دارایی گوتیشی: "هەوڵ هەیە لەم هەفتەیه لیستەکە لە گەنجینەکان ئامادە بکرێت و دواتر شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی لیستی مووچە دەباتە بەغدا."

باسی لەوەش کرد، تەرازووی پێداچوونەوەی مووچەی مانگی چوار گەیشتووەتە دەستی دارایی فیدڕاڵ و مانگی پێشووش دوو ڕۆژ پێش ناردنی داهات تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانە کرا.

سەرچاوەکەی دارایی ئاشکرشی کرد، بڕیارە ئەمڕۆ لێژنەیەکی دارایی فیدڕاڵ بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان سەردانی دارایی هەرێمی کوردستان بکەن.

لای خۆیەوە یادگار جەبار، بەرپرسی بایۆمەتری لە سلێمانی،  ڕایگەیاند: "ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج لە ڕێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ) جارێ نەکراوە، چونکە سیستەمی (پەیرۆڵ) کارا نەبووە،"

ئاماژەی بەوەش دا، چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن بۆ کاراکردنی سیستەمەکە و چۆنیەتیی ئامادەکردنی لیستی مووچە بۆ مانگی پێنج، گوتیشی: "هیچ وەزارەت و فەرمانگەیەک ناتوانێ لیستەکە ئامادە بکات، کاتێ سیستەم ئەکتیڤ بوو، ئەوکات دەتوانن کار لەسەر لیستەکە بکەن."

بەرپرسی بایۆمەتری لە سلێمانی جەختی کردەوە، سیستەم ئەکتیڤ دەبێت و لیستی مووچە لە یەک دوو ڕۆژدا ئامادە دەکرێت.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەزار و 400 یەکەی ژمێریاری هەن و لە ڕێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ) مووچەی مانگانەیان ئامادە دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا