ئەمشەو، كەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت، لە واشنتن، لە پرێس كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: وەك شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەمریكامان كردووە و ئامانج لەو سەردانەشدا بۆ پتەوكردنی پەیوەندیی سیاسی و ئابووری و سەربازییە لەگەڵ حكوومەتی ئەمریكا و كۆمپانیا ئەمریكییەكاندا.
ڕاشیگەیاند، لەو سەردانەدا، دوو گرێبەست لە بواری پیشەسازیی نەوت و غاز ئیمزا دەكرێن، كە گرێبەستی یەكەم لەگەڵ كۆمپانیا (میران ئێنێرجی) بۆ پرسی غازە، كە لە دوو كۆمپانیا پێكهاتووە، ئێچ كەی ئێنی ئەمریكی وێسترۆن كە لە بواری نەوتدا كار دەكەن.
ئەوەشی خستە ڕوو، كە "ئەو گرێبەستە بۆ ئەوەیە، كە غاز بەكاربهێندرێت، بكەوێتە ژێرخانی غاز لە هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی كارەبای هەرێمی كوردستان هەندێكی دیكەش بۆ عێراقە، كە وەكوو كوردستان و عێراق سوود لەو غازە وەردەگرین."
گرێبەستێكی تر لەگەڵ وێستێرن زاگرۆسە، كە ئەو گرێبەستەش لە بواری نەوت و غازە، وێستێرن زاگرۆس كۆمپانیایەكی ئەمریكییە، كە دەمانەوێ بەرهەمی نەوت و غاز زیاتر ببێت.
ئەو غازەی كە بەرهەم دێت، بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەكاری دەهێنین، كە ئێستا ئێمە 8 هەزار و 189 مێگاوات كارەبامان هەیە، بەڵام ئەوەی بەرهەم دەهێندرێت، 4 هەزار هەتا 4 هەزار و 500 مێگاواتە، ئەوەش لەبەر نەبوونی سووتەمەنی پێویستە، كە بە بەرهەمهێنانی زیاتری غاز، كێشەی كارەبا چارەسەر دەبێت، لەپاڵ ئەوەشدا، دەمانەوێ غاز بۆ ماڵان دابین بكەین.
باسی لەوەش كرد، كە "ئەو گرێبەستانە لەپێناو بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان كوردستان و ئەمریكایە."
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
وادەی ناردنی مووچەی مانگی 5 ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل بڕیاری کۆتایی دا
1 رۆژ پێش ئێستا
سێ وڵاتی زڵهێزی جیهانی لە دژی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
تەلەفۆنێکی ترەمپ لەگەڵ پووتین جەنگێکی چەند ساڵی یەکلایی دەکاتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه