وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، یەکە ژمێریارییەکانی ئاگادارکردووەتەوە سیستەمی پەیرۆڵ کارا دەکرێت و دەست بکەن بە ئامادەکاریی لیستی مووچەی مانگی پێنج بکرێت و لە زووترین ماوەدا تەواوی بکەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی پێنج یەکەم ئەرکی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کرد، ئەویش تەرازووی پێداچوونەوە - میزان مراجەعەیە و لە ڕۆژی پێنجشەممە 15ـی ئەم مانگەوە نێردراوە، ئێستا تەنیا ئامادەکردن و وردبینی لیستی مووچەی مانگی پێنج ماوە.
سەرچاوەیەکی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە سیستەمی پەیڕۆڵ کارا دەکرێت و لە دوێنێوە یەکە ژمێریارییەکانی سەرجەم وەزارەت، فەرمانگە و دەستەکان ئاگادارکراونەتەوە، بەخێرایی لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادە بکەن و بۆ وەزارەتی بنێرن، بۆ ئەوەی لە کەمتر لە هەفتەیەکدا ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق بکرێت."
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق بێنە هەولێر و لەگەڵ وەزارەتی دارایی کوردستان و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی لیستی مووچەی مانگی پێنج تەواو بکەن، لەگەڵ وردبینیکردن لە داهاتی ناوخۆ. دواتریش لیستەکە لەگەڵ خۆیان ببەنەوە بۆ بەغدا

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه