کەسایەتی سیاسیی عێراقی، میسال ئالوسی دەڵێت: ئەوانەی لە ئاست برسیکردنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لاڵن، ئەهریمەنێکی بێدەنگن و بە سازیشەوە هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانم.
شەممە 7ـی حوزەیرانی 2025، میسال ئالوسی، کەسایەتی سیاسیی عێراقی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، تابلۆیەکی پڕ لە گوزارشتی داناوە کە خانەوادەیەکی ڕەسەنی عێراقی، دایکێک و باوکێک لەگەڵ دوو لە منداڵەکانیان کە یەکێکیان زۆر بچووکە و لە باوەشی دایکییەتی، باوکەکەش تابلۆی ئازادی عێراقی لە باوەشگرتووە و شارێکی پڕ لە وێرانکاریی و شەڕ لە عێراق بەجێ دەهێڵن، لە پشتیانەوە دووکەڵی شەڕ لە هەموو لایەکی شارەکە بەرزدەبێتەوە؛ تابلۆکە وەک گەیاندنی پەیامێکە و نیشان دەدات، کە خەڵکی عێراق لە بوونی ئازادی بێ هیوا بوون، لە وڵاتێکی پر لە شەڕ و ئاڵۆزیی بێتاقەت بوون.
هەر لە تویتەکەدا، ئالوسی نووسیوویەتی: ئەوانەی لە ئاست برسیکردنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لاڵن، ئەهریمەنی بێدەنگن.
دەشڵێت: من..میسال جەمال ئالوسیم، لیبرالییەکی مەدەنیم، نە شیعە و نە سووننەم، ڕایدەگەیەنم و شانازیش دەکەم کە هاووڵاتییەکی کوردستانیم، لە خۆشی و ناخۆشییەکان، لەگەڵ کەسوکاری خۆم کە کوردن دەوەستم، بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕەت دەکەمەوە و سەرکۆنەی دەکەم.
هەر لە تویتەکەیدا، میسال ئالوسی نووسیویەتی: سەرەڕای ئازاردان و برسیکردنی، بەڵام کوردستان پێشوازی لە بە ڕێزەوە پێشوازی گەشتیارانی عەرەب دەکرێت.
هەروەها داوا لە دەنگی هاووڵاتییانی عەرەبی سەربەست دەکات، دژی حکوومەتی عێراق و تاوانکاری و سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی بووەستنەوە، کە دژ بە هاووڵاتیانی و مووچەخۆرانی کورد دەکرێت.
دەشڵێت: ئەمڕۆ برسیکردنی کورد دەدرێت، سبەی هەمووان دەگرێتەوە.
ئەو گوتانەی میسال ئالوسی لە کاتێکدایە، بەر لە جەژنی قوربان تەیف سامى، وەزارەتى دارایی عێراق، بە نووسراوێکی فەرمی حکوومەتی هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردەوە لەوەى چیدیکە ناتوانێت لە ناردنى مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، بە پاساوى ئەوەى بڕى پشکى دیاری کراوى هەرێم لە یاسای بودجە تێیپەڕاندووە و ئەوەى بەستووەتەوە بە پابەندبوون بە بڕیارى دادگەى فیدراڵی و یاسای بودجەى گشتى و دەڵێت: "19.2 تریلیۆن دینارى داهاتى نەوتى و نانەوتى ڕادەست نەکراوە."، لە بەرانبەردا وەزارەتەکانی دارایی و سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکدا وەڵامی پاساوەکانی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی داوەتەوە، کە هەموو پابەندییەکانیان جێبەجێ کردووە، ئەو بڕیارەشی لە بەغداوە دراوە سیاسییە نەک یاسایی.
کەسایەتی سیاسیی عێراقی سەرەڕای ئازاردان و برسیکردن، بەڵام کوردستان بە ڕێزەوە پێشوازی لە گەشتیارانی عەرەب دەکات
ئەمرۆ |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه