Kurdistan Press - کاتى دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیاندرا کاتى دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیاندرا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت دوای دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان.

ئەمڕۆ پێنجشەم 24ـی تەمووز، كارۆخ عەبدوڵا نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، دارایی پێی گوتین هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت دوای دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان.

دەشڵێت، دوای دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان، مامۆستایانی گرێبەستیش مووچەكانیان وەردەگرن.

باسی لەوەش كرد، لە ماوەی ڕابردوودا چەندان جار دانیشتن و قسەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و پەروەردە كردووە، بۆ ئەوەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت، بەڵام تا ئێستە وەڵامێكی كۆتاییان لەسەر ئەم بابەتە وەرنەگرتووە.

ئاماژەی بەوەش كرد، هەموو هەوڵێكمان داوە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر بەغدا كە بڕەكەی دەگاتە نزیكەی 19ملیار دیناری مانگانە، بەكۆی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست كە 38 هەزار مامۆستا هەن لە كەرتی پەروەردە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه