لە هێرشێكی درۆنیدا بۆ سەر خاڵێكی تەناهیی لە حەلەب، دوو ئەندامی ئاسایشی كورد لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بریندار بوون.
هێزە تەناهییەكانی ناوخۆ (ئاسایش) لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە ڕایان گەیاند، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراوی حكوومەتی كاتیی سووریا، لە دەوروبەری شێخ مەقسووددا خاڵێكی تەناهیی ئاسایشی كردووەتە ئامانج.
بەپێی راگەیانراوەكەی ئاسایش، لەو بۆردومانەدا دوو ئەندامی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی گەرەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بریندار بوون.
ماوەی چەند رۆژێكە فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی هێزەكانی سەربە حكوومەتی سووریا، بەسەر گەڕەكە كوردییەكان و ئەو ناوچانەی هێزە كوردییەكانی تێدایە دەسووڕێنەوە، بەڵام ئەمە یەكەم هێرشە بۆ سەر هەردوو گەڕەكە كوردییەكەی حەلەب، لە دوای رێككەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حكوومەتی سووریا لە نیسانی ڕابردوودا.
ئەمە لە كاتێكدایە شەوی ڕابردوو شاندێكی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەسەرپەرشتی ئیلهام ئەحمەد، بۆ گفتوگۆكردن گەیشتنە دیمەشق.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه