وەرگرتنی پارەی زیاتر لە هاووڵاتییان، وایكردووە وەزارەتی بازرگانیی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان، هۆشداری بدەن كە هیچ هاووڵاتییەك بۆ یەك خێزانی تۆماركراو لە بەشەخۆراك، 500 دینار زیاتر نەدەن.
ئەمڕۆ سێشەم 23ـی ئەیلوول، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، بڕی پارەی بەشەخۆراك دیاری كراوە و پێویست ناكات زیاتر بدرێت.
زیاتر گوتی، زیادكردنی پارەی مانگانەی خۆراك لە 500 دینارەوە بۆ هەزار دینار، تەنیا پێشنیارە و لە ئەنجوومەنی باڵای ئابوورییە، دەبێت ئەم بابەتە لە ئەنجوومەنی باڵای ئابووری بچێتە ئەنجوومەنی وەزیران و پەسند بكرێت و بڕیاری پێ دەربچێت، ئینجا جێبەجێ دەكرێت.
باسی لەوەش كرد، ئێستە هەموو لایەكمان ئاگادار كردووەتەوە پارەی مانگانەی خۆراك هەر 500 دینارە و هیچ گۆڕانكاریی بەسەردا نەهاتووە، تا نەبێت بڕیار، هیچ كەس پارەی زیاتر بە بریكاران نەدات.
هاوكات وەزارەتی بازرگانیی عێراق هۆشداری داوە بە بریكارەكان كە 500 دینار زیاتر وەرنەگرن، بەپێچەوانەوە تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبن بەرانبەر ئەو كارە.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه