یاریدەدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حەوت کاراکراون و چەند هەنگاوێکی کەم ماوە ئەمڕۆ یان سبەی وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات.
دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، هەفتەی ڕابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی کوردستانی دا. چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە پارەکە ڕەوانە بکرێت.
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی؛ ڕایگەیاند "ئەو مەرجانەی بۆ ناردنی مووچە دانرابوون لە هەفتەی ڕابردووەوە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ کراون، ماوەتەوە سەر ئەوەی ئەمڕۆ یان سبەی وەزارەتی دارایی عێراق پارەکە بخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان."
بەگوتەی ڕێباز حەملان، ئەو تێبینیانەی لە ئەنجوومەنی دەوڵەت گەڕێنراونەتەوە ئەنجوومەنی وەزیران لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نین، مەرجی وەزارەتی دارایی عێراق بەسەر داواکاری هەرێمی کوردستان سەپێنراوە.
وەڵام بدەوه