Kurdistan Press - لەبارەى مووچەى خانەنشینان زانیارى نوێ هات لەبارەى مووچەى خانەنشینان زانیارى نوێ هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەى مووچەى خانەنشینان زانیارى نوێ هات

لەچوارچێوەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق، بەپێی یاسای یەكگرتووی خانەنشینی ژمارە 9ـی ساڵی 2014، هەر فەرمانبەرێك زیاتر لە 25 ساڵ خزمەتی فیعلی هەبووبێت و لە تەمەنی 60 ساڵیدا خانەنشین بكرێت، 12 مووچەی ئیكرامی بەجیا لە شەش مووچە ئیكرامییەكەی مۆڵەتی كۆكراوە وەردەگرێت، بەڵام خانەنشینانی هەرێمی كوردستان تا ئێستا ئەوجۆرەیان بۆ خەرج نەكراوە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ت ڕایگەیاند، سەرەڕای شایستەبوونی خانەنشینان بە پێدانی 12 مووچەی ئیكرامی پاڵپشت بە یاسای خانەنشینی هاوتاكراو، بەڵام ئەو بابەتە لە بوودجەی سێ ساڵەی عێراقدا، پارەی بۆ تەرخان نەكراوە، هەر ئەمە هۆكاری خەرج نەكردنیەتی بۆ ئەوانەی تازە خانەنشین دەبن.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردەوە، پێویستە پرسی 12مووچە ئیكرامیەكەی خانەنشینی لە یاسای بودجەی ساڵی 2026ـدا، جێی بۆ بكرێتەوە و پارەی بۆ تەرخان بكرێت، ئینجا بۆ خانەنشینان خەرج دەكرێت، كە ڕەنگە بكەوێتە خولی داهاتووی پەرلەمانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه