Kurdistan Press - شوقە بەسەر هاوڵاتیانی هەژار دابەش دەكرێت شوقە بەسەر هاوڵاتیانی هەژار دابەش دەكرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شوقە بەسەر هاوڵاتیانی هەژار دابەش دەكرێت

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، كاركردن لە پرۆژەكانی یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان و كەمدەرامەتان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەردەوامە، بەڵام تەواوكردنیان پێویستی بە زیاتر لە 300 ملیار دینارییە.
  بەرگەشت ئاكرەیی گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان بە"وشە" رای گەیاند، بەشێك لە یەكەكانی نیشتەجێبوون تەواوكراون و دراون بە ماڵباتی شەهیدانی شەڕی داعش.
ئەوەشی گوت،  لێژنەیێكی باڵا بۆ تەواو كردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون پێكهێنراوە و هەوڵدەدرێت ئەو یەكانەی 50%یان تەواوكراون، تەواو بكرێن و ئەوانەشی دەستپێنەكراون، دەست پێ بكرێن، ئێستە یەكەكان 95%ی كارەكانیان كراون.

‎سەبارەت بە ژمارەی یەكەكان، زیاتر نۆ هەزار یەكەیە و بە قیستێكی 25 ساڵی بەسەر كەسانی كەمدەرامەت و كرێنشینان دابەش دەكرێت، دەڵێت، بەشێكیشیان بەبێ بەرانبەر دەدرێنە ماڵباتی شەهیدان، نرخی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر دەگۆڕێت، قیستەكانیش لەنێوان 150 هەزار بۆ 170 هەزار دینارە، یەكەكانی نیشتەجێبوون 1356یان لە هەولێرن، لە سلێمانی 3876، لە دهۆك 2116، هەڵەبجە192، لە ئیدارەی   گەرمیان ،راپەرین ،زاخۆ ،سۆران (1464) یەكە هەن

‎پێشتریش دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی خۆیان بە شایستە دەزانن بۆ وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوون، دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە.
بەرگەشت باسی لەوەش كرد وەبەرهێنێك لە عەنكاوە دەیەوێت 720 یەكەی نیشتەجێبوون دروست بكات و ئەویش دەدرێتە كریستیانەكان.
ئەو پرۆژەیەی عەنكاوە قیستەكەی بۆ ماوەی 12 ساڵە و هەرمەترێكی بە 450 دۆلار دەفرۆشرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه