Kurdistan Press - دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستی پێکرد دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستی پێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستی پێکرد

لە ناحییەكی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان كرا كە بۆ 200 لیتر نەوت 103 هەزار و 500 دینار وەردەگیرێت
بەرێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، بڵاوی کردەوە، لەمڕۆوە دەست بە بە دابەشکردنی بەشەنەوتی سپی ماڵان كراوە.
ئاماژەی بەوەش داوە، هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی خۆیان دەتوانن سەردانی بەنزینخانەی وەرتێ بکەن.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەرێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نەوتەكە دابین دەكات.
ئاشكراشی كردووە: "هەر خێزانێك 200 لیتر نەوتی سپی وەردەگرێت و 103 هەزار و 500 دیناریشیان لەبەرامبەردا لێ وەردەگیرێت."
جەختیش كراوەتەوە، بۆ وەرگرتنی بەشە نەوت پێویستە هاووڵاتییان کۆپی کارتی نیشتمانی یاخود کۆپی پسووڵەی خۆراکیان پێ بێت.
هەفتەی رابردوو کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ڕایگەیاند: "سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت."
ئەوەشی خستەڕوو: "لە مانگی شەش داواکارییمان دایه سەرکی حکوومەت ڕەزامەندیی داوە ئەمساڵیش بە نرخی پاڵپشتی نەوت دابەش بکرێت."
ئاماژەی بەوەش دا: "لە سێ ساڵی پێشوودا، بە نرخی پاڵپشتی نەوت دابەش کراوە، لە هەندێک شوێن ساڵانە دوو بەرمیل نەوت بە ماڵان دراوە."
وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشکراشی کرد: "ساڵانە 267 ملیۆن لیتر نەوتمان دابەش کردووە و بەغدا لە باشترین حاڵەتدا نەوتی سپیمان بۆ بنێرێ، تەنیا 50 ملیۆن لیتر دەنێرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه