Kurdistan Press - مژدەی خۆش بۆ ئەو فەرمانبەرانە هات مژدەی خۆش بۆ ئەو فەرمانبەرانە هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەی خۆش بۆ ئەو فەرمانبەرانە هات

دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەست پێدەکاتەوە و لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سێبیران هەزار فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینان زەوی وەردەگرن.
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، دەڵێت: "تاوەکوو ئێستا لە سنووری ئێمه لە حەوت شارەوانی جیاواز زیاتر لە 15 هەزار پارچە زەوی دابەش کراوە."
مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر  ڕایگەیاند: "دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان، ئەمڕۆ دابەشکردنی زەوی دەست پێدەکاتەوە و زەوی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی سێبیران زەوی دابەش دەکرێت."
مەریوان حاکم هادی جەختی کردەوە، هەزار فەرمانبەر سوودمەند دەبن. گوتیشی: "فەرمانبەری شارستانی و سەربازی و خانەنشینانیش دەگریتەوە."
پێشتر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر لە بەحرکە و قوشتەپە بە چەند وەجبەیەک زەوی دابەش کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، گوتیشی: "تاوەکوو ئێستا دوای بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سنووری ئێمه، لە حەوت شارەوانی جیاواز زیاتر لە 15 هەزار پارچە زەوی دابەش کراوە و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا